Podcast
YadiTalk
پۆدکاست بە کوردی، ھەوڵێکە بۆ ئەوەی بەھا بۆ ناوەڕۆکی کوردی بگێڕینەوەو لەڕێگەی دەنگەوە کار بکەین بۆ بنیاتنانی کەسایەتییەکی بەھێز بۆ گەنجی کورد. YadiTalk is a Kurdish podcast hosted by Yadgar Fayeq since 2019 email: yadgar.fayaq@gmail.com WhatsApp: +9647701508328
Subscribe:.rss.atom.json.md.m3u.pls
Live Last read · last published · next check
Latest episodes
Saves to your Listen queue, to pick up on another day or another device.

بەشداریکردنی یادگار فایەق لە بەرنامەی چامەی بیلال کەیوانی. گفتوگۆمان تایبەتبون بە باسکردنی زانین و نەزانین، کەی زانین گرنگە و کەی داننان بە نەزانین پێویستە. هەموو ئەمانە لە ڕوانگەی ئەدەبیات و عیرفانەوە باسکران. گفتوگۆیەکی تایبەت و هێمنە بۆ باشتر تێگەیشتن لە خۆمان و چواردەور. https://www.instagram.com/yadgarfayeq

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا یادگار فایەق مامۆستای زانکۆ و میدیاکاری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کۆمەڵە بابەتێکی گرنگ کە بۆ هەموو تاکێک گرنگە و جێگەی مشتومڕێکی زۆرە، ئەوانیش بابەتەکانی سوود گەیاندن بە کۆمەڵگە و پێوەرەکانی سەرکەوتن، پەروەردەی تاک، ڕۆڵی ئینفلونەسەر لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە. https://www.instagram.com/yadgarfayeq/

هەنگاو گفتوگۆیەکی گەنجانەی نیوستێپە، هەرجارە و کەسێک بانگێشتدەکرێت و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەنجان دەکەن، میوانی بانگێشتکراو باس لەئەزمونی خۆی دەکات و گەنجانیش بە پرسیارەکانیان بابەتەکان تاوتوێ دەکەن.میوانی ئەمجارەمان مامۆستا (یادگار فایەق) مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی کۆمپانیای ساوث کوردستانە.

لەم پۆدکاستەی یادگار فایەق لە نیان پۆدکاست باس لە هەڵە باوەکانی تێگەیشتن لە چەمکی خۆشەویستی و دانانی ڕۆژێک بەناوی ڤالانتاین و ئەو کێشانەی مرۆڤ و گەنجی کورد لە کوردستان ڕوبەڕوی دەبنەوە لەکاتی پەیوەندییەکانیان.

لەم پۆدکاستەی یادی تۆک و کەناڵی کوردماکس باسی کۆمەڵێک بابەت کراوە: گەنج لە کوردستان چی بکات بۆ ئەوەی ئەو داهاتوەی هەبێت کە ئارەزوی دەکات؟ ئایا خوێندنەوە و کتێب چ کاریگەرییەکیان لەسەر گۆڕینی چارەنوسی مرۆڤ هەیە؟ ئەرکی خێزان و کۆمەڵگە و حکومەت چییە؟ لەم لینکەوە دەتوانیت دوایین بابەتەکان لە سەکۆ کۆمەڵایەتییەکانی یادگار فایەق ببینیت: https://linktr.ee/yadgarfayeq #Kurd #Kurdistan #YadgarFayaq #YadiTalk

ئەم دانیشتنەی یادگار فایەق و بیلال کەیوانی بێ ناونیشانە و پێکەوە باس لە ژیان دەکەن و خەمەکانی کۆمەڵگە شەن و کەو دەکەن و لە مەجلیسێکی پڕ لە گفتوگۆی ئەدەبی و عیرفانیدا قسە لەسەر گەنج دەکەن.

ئەم پۆدکاستە تایبەتە بە قسەکردن لەسەر پەیوەندییەکان و کاریگەرییان لەسەر ژیانی ھەموو کەسێک، لە گەنجێکەوە تا بەتەمەنێک. چایەک لەگەڵ زەنگین بەمیوانداریی یادگار فایەق.

یاد و یادگار بەرنامەیەکە بە شێوەیەکی چیرۆکـئامێز رابردوو لەگەڵ ئێستە پەیوەست دەکاتەەە. میوانی ئەم ئەڵقەیە ھونەرمەندی باشوری کوردستان و شاری خانەقین [حەسەن ھەیاس]ـە. بەرنامەکە لەلایەن [یادگار فایەق] ئامادەو پێشکەش دەکرێت. YadgarFayeq@

یاد و یادگار | وەرزی یەکەم⠀ بەرنامەیەکی تایبەت بوو بە مانگی رەمەزان، گرنگی بە یاد و یادەوەرییەکانی رابردووی کەسەکان دەدات و ھەر ئەڵقە و میوانداریی کەسێکی ناسراو دەکرێت.. دوور لە کار و بوارەکەی خۆی پرسیاری لێدەکرێت و میوانەکەش بە راشکاوانە وەڵام دەداتەوە و ئەزمونی خۆی لەگەڵ بینەران و گوێگران بەش دەکات. ⠀ ⠀ ⠀⠀ ⠀ لە رێگەی ئەم پەیج و کەناڵانەشەوە ئەتوانن بینەر و خوێنەری بابەتەکان بن: یادگار فایەق لە…

یاد و یادگار | وەرزی یەکەم، بەرنامەیەکی تایبەت بوو بە مانگی رەمەزان، گرنگی بە یادو یادەوەرییەکانی رابردووی کەسەکان دەدات و ھەر ئەڵقەو میوانداریی کەسێکی ناسراو دەکرێت.. دوور لە کارو بوارەکەی خۆی پرسیاری لێدەکرێت و میوانەکەش بە راشکاوانە وەڵام دەداتەوەو ئەزمونی خۆی لەگەڵ گوێگران بەش دەکات. ⠀ ⠀ یادگار فایەق ⠀ ⠀ لە ئینستەگرام⠀ https://www.instagram.com/yadgarfayeq ⠀ لە فەیسبوک⠀ ⠀…